١٥ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٤:٣٩
ئێران خاوه نی تەیارترین سیستەمی بەرگرییه لە ناوچەکەدا

فەرماندەری ناوەندی پەدافەندی ئاسمانیی " خاتم الانبیا ( د.خ ) "ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوتی : ئێران بە داڕشتن و سازکردنی تەیارترین سیستەمە بەرگرییەکان خاوه نی سەقامگیرترین ئاسایشه لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە ذا .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەمیری سەرتیپ " فەرزاد ئیسماعیلی " ، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی ناوەندی پەدافەندی ئاسمانیی " خاتم الانبیا ( د.خ ) " ، رۆژی پێنجشەممە لە رۆژهەڵاتیی ئێران راشیگەیاند : گەنجانی پسپۆڕی ئێران لە بواری پیشەسازیی بەرگریی بە دیزاین و ساز کردنی تەیارترین سیستەمی بەرگریی ، بوون بە هۆی تۆقان و ترسانی دوژمنان،

سەرتیپ ئیسماعیلی بە راگەیاندنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشت بەستن بە تواناییە خۆجێییەژان ، تەیار ترین و ئاپدەیت ترین سیستەمی بەرگریی دادەڕێژێ ، جەختی کرد : بەم زووانە سیستەمی راداریی پێشکەوتوو بە توانایی سۆزینەوەی باڵندە دەخرێتە گەڕ.

فەرماندەی اوەندی پەدافەندی ئاسمانیی " خاتم الانبیا ( د.خ ) " ، ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران راشگەیاند : ئەو سیستەمە رادارییە پێشکەوتووە تا ئاستی 1 لە 100 بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی نهێنیی دوژمنان داڕێژراوە و ساز کراوە .